ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا بەرگریکارێکی پێشووتری ڕیاڵ مەدرید دەگوازێتەوە

یاریگا- بارسێلۆنا دەناڵێنێ بەدەست هێڵی بەرگریکارییەوە و پێکرانی جێرارد پیکی و سێری ڕۆبێرتۆشی هاتە سەر.

بۆ پڕکردەوەی کەلێنەکانی ئەو هێڵە، بارسا دەیەوێ لە گواستنەوەکانی زستانەدا ئیزیکێل گارای ئەرجەنتینی بگوازێتەوە کامپ نو، ئەوەش بە گوێرەی بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی.

بەرگریکارە ئەرجەنتینیەکە لە ئێستادا تەمەنی 34 ساڵە و بێ یانەیە، ئەوەش پاش ئەوەی لە مانگی 2ی ئەمساڵ بەهۆی پێکانێی قورس له ئەژنۆیدا و دوورکەوتنەوەی بۆ زیاتر لە شەش مانگ، داوای لە ڤالێنسیا کرد گرێبەستەکەی هەڵبوەشێننەوە تا بە یاریزانی نوێ پڕ بکرێتەوە.

ناوبراو ساڵی 2008 لە خولی وڵاتەکەیەوە ڕووی کردە ڕیاڵ مەدرید و تا 2011 لەگەڵ مێرەنگی مایەوە. پاشان بۆ خولی ئەرجەنتینی و داواتر گەڕایەوە بۆ ئەورووپا لە ڕیزی یانەکانی بێنفیکا و زینیت و ماوەی چوار وەرزیش بۆ ڤالێنسیا یاری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button