یاریگا–
جێرارد پیکێ، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا ماوەیەک بە هۆی پێکان دوور دەکەوێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وادەی تەواوەتی ئاشکرا نەکراوە.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی دیمەنێکی گفتوگۆی نێوان لۆچسکۆ راهێنەری دینامۆکیەف و کومان راهێنەری بارسێلۆنای لە یاریی شەوی رابردوو بڵاوکردووەتەوە گوایە لەم گفتوگۆیەدا راهێنەرە هۆڵەندیەکە لەگەڵ هاوتاکەی باس لە پێکانەکەی بەرگریکارەکەی دەکات و پێ دەڵێت ” پیکێ پێکانەکەی قورسە و 4 تاوەکو 5 مانگی دیکە ناتوانێت یاریی بکاتەوە “.
پێشتریش ماڵپەری فەرمی بارسێلۆنا هەواڵی پێکانی جێرارد پیکێ بەرگریکاری یانەکەیانی بڵاوکردەوە، بێ ئەوەی باس لە وادەی دوور کەوتنەوەی بکات.