ئاسیاگرنگترین

دوو یاریزانی کورد لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا رکابەری خەڵاتێک دەکەن


یاریگا
ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا چەند یاریزانێکی پیشەگەری هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لە رێگەی دەنگدانەوە هاندەران وەکو باشترین پیشەگەری هەفتە دەست نیشانی بکەن.

لە راپرسیەکدا کە ناوی 10 یاریزانی پیشەگەری کیشوەری ئاسیا دەست نیشانکراوە، دوو یاریزان لە لیستەکەدا کوردن و هەر یەکە لە ژیلوان حەمەد یاریزانی یانەی گۆریکای کڕواتی و هەروەها ئوسامە رەشید یاریزانی یانەی سانتا کلارای ئەمریکی رکابەری بەدەست هێنانی خەڵاتەکە دەکەن.

ژیلوان ئەم هەفتەیە بە شێوەی سەرەکی بەشداری دوو یاریی یانەکەی کرد و ئاستێکی نایابی هەبوو و هەردوو یارییەکەشیان بردەوە، لەلایەکی دیکەوە ئۆسامە ئەویش ئەم هەفتەیە بەشداری یارییەکی یانەکەی کرد و بردنەوەیان بەدەست هێنا.

لینكی دەنگدان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!