ئیسپانیا

گریزمان: هەر كە پەیوەندیم بە بارسێلۆناوە كرد میسی لێم توڕە بوو

یاریگا- ئەنتوان گریزمان ، هێرشبەری فەڕەنسی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرایكرد هەر كە پەیوەندی بە یانەكەوە كردووە لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەكە لێی توڕە بووە.

گریزمان لە هاوینی 2019 لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

سەبارەت بە پەیوەندی كردنی بە بارسێلۆناوە بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی گریزمان ووتی: دوای تەنها ساڵێك لە ڕەتكردنەوەی بارسێلۆنا هاتمە ئێرە، ئەوەش بووە هۆی توڕەبوونی زۆری میدیاکان و یاریزانەکان.

هەروەها ووتیشی: هەر لە ڕۆژی یەكەمەوە ئاگاداری ئەو توڕە بوونەی هاندەران و یاریزانەكانیش بووم، بڕیارمدا لە نێو یاریگا لە ڕۆژی یەكەمم داوای لێبووردنیان لێ بكەم.

”هەر لەیەكەم چاوپێكەوتنمان لەگەل میسی كاتێك گەشتمە بارسێلۆنا، پێی ووتم كە زۆر توڕەیە لەبەر ئەوەی ساڵی یەكەم بارسێلۆنام ڕەتكردەوە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button