ئیسپانیا

گیزمان: جارێ کاتم پێویستە تا لەگەڵ بارسا ڕابێم

یاریگا- لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ئەنتوان گریزمان بێدەنگی دەشکێنێت و وەڵامی ڕەخنەکانی سەری دەداتەوە.

لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ Universo Valdano بە دەرفەتی زانی وەڵامی ئەو ڕەخنانە بداتەوە کە لەوەتەی پێوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە، ئاستی ون بووە، ئەستێرە فەڕەنسیەکە گوتی: “ڕەخنەکان لێم دەگیردرێ؟ قەبووڵمە. چونکە دەزانم ئەمە باشترین گریزمانەکە نییە کە دەیبینین. سێ ڕاهێنەری جیاواز سەرپەرشتی کردووم و پەتایەکی جیهانی هەیە. هێشتا کاتم دەوێ تا ڕابێم لەگەڵ یانەکەم. هەموو کەسێک قسەی خۆی کردووە لە بارەمەوە تەنانەت بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆکایەتی بارساش. تۆزێک هاوکاریم دەێ لە هەموان، لە هاندەران، لە یانەکە. هاوتیمەکانم زۆر هاوکارمن. ڕۆژنامەنووسانیش دەبێ نەرمتربن لەگەڵ و هێندەم لێ نەدەن. با بمهێڵن تۆزێک ئارامبم. من لەگەڵ بارسا باشم و ئەوان یارمەتیان داوم و ئیتر منیش دەبێ پاداشتیان بدەمەوە. هیواخوزم دوای ئەم چاوپێکەوتنە هەموان بە سەبر بن لەگەڵمدا کاتێک بابەتێکم بۆ دروست دەبێ.”

گریزۆ نزیکەی ساڵ و نیوێ بەر لە ئێستا لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە ڕووی کردە بلاوگرانا بە بەهای 120ملیۆن یۆرۆ، بەڵام نەیتوانیوە هەمان ئاستی سەردەمی ڕۆخی بلانکۆس پیشان بداتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button