ئه‌ڵمانیائیسپانیا

بارسێلۆنا دەبێت پارەی نوێ بداتە دۆرتموند بۆ دێمبێڵێ!

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا ناچارە بڕە پارەیەکی زۆر بداتە بۆروسیا دۆرتموند بەهۆی بەندێکی گرێبەستی نێوانیان لە کاتی گواستنەوەی عوسمان دێمبێڵێ بۆ بارسێلۆنا.

بارسا کەوتە ژێر رەخنەیەکی زۆر بەهۆی خەرجکردنی ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ لە لاوە فەڕەنسییەکەدا بە بێ ئەوەی توانیبێتی ئاستێکی جێگیر نیشانبدات و  هەمیشەش بەدەست پێکانەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئێستا دەبێت یەک ملیۆن یۆرۆی دیکە بداتە دۆرتموند چونکە گۆڤاری کیکەری ئەڵمانی ئاشکرایکردووە بەندێک لە نێوان هەردوو یانەدایەدا کە دەبێت بارسا ئەو بڕە پارەیە بداتە یانەی فرۆشیار هەر کاتێک دێمبێڵێ بگات بە ١٠٠ یاری لەگەڵ بارسا. یارییەکەی بارسا بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدریدیش ١٠٠هەمین یاری ئەو یاریزانە بوو بە درێس بلەوگرانا.

دێمبێڵێ بەر لە سێ وەرز پەیوەندی بە بارساوە کرد و جگە لە بڕە پارەی گواستنەوەکە، لەگەڵ شایستە داراییەکانی دیکە تا ئێستا  ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ لەسەر بارسا کەوتووە، چەند بەندێکی دیکەش لە گرێبەستەکەیدا و لە باری گەیشتن بەو خەڵاتانە، ئەو بڕە پارەیە بەرزدەبێتەوە بۆ ١٤٨ ملیۆن یۆرۆ!

بابەتی زیاتر

Back to top button