ئیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ ژمارەیەكی پێوانەیی لە خولی ئیتاڵیدا تۆماركرد

یاریگا- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئەستێرەی سویدی و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی، ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد دوای ئەوەی گەشتە گۆڵی ژمارە 10 لەگەڵ ڕۆسۆنێری لەم وەرزەدا.

میلان توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ناپۆلی بباتەوە كە گۆڵەكانی میلان لەلایەن ئیبراهیمۆڤیچ دوو گۆڵ و هاوجی تۆماریانكرد تاكە گۆڵەكەی ناپۆلی لەلایەن مێڕتینیس تۆماریكرد.

بەپێی تۆڕی جیهانی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەتەمەنترین یاریزانە كە لە هەشت یاری سەرەتایی خولی ئیتاڵیدا 10 گۆڵ تۆمار بكات لە تەمەنی 39 سالیدا.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد كە كۆتا یاریزان ئەوەیكردبێت سیلڤیۆ بیۆلا بوو لە وەرزی 1942/43 ئەنجامیدا كە تەمەنی 29 سال بوو.

ئیبراهیمۆڤیچ بە تۆماركردنی 10 گۆڵ گۆڵكاری كاڵچیۆیە، لە پێش كریستیانۆوە دێت بە دوو گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button