ئیتاڵیائیسپانیا

زەیدان شوێنگرەوەی مۆدریچی دیاریكرد لە ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- زەینەدین زەیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی شوێنگرەوەی لۆكا مۆدریچی كرواتی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەكەی دیاریكرد.

گرێبەستی مۆدریچ لەگەڵ مێرینگی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بەسەردەچێت.

ڕۆژنامەی ” دیفینسا سینترال”ی ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە كە زەیدان دەیەوێت میلینكۆڤیچ ساڤیچی سڕبی و یاریزانی یانەی لازیۆی ئیتاڵی وەك شوێنگرەوەی مۆدریچ بهێنێتە ڕیزەكانی.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زەیدان هەوڵی گواستنەوەی ساڤیچی دا بۆ یانەكەی بەڵام داوا زیادەكانی لازیۆ ڕێگری كرد لە تەواو بوونی ئەو مامەڵەیە.

بەڕێوەبەرایەتی یانە ئیتاڵیەكە دەیانەوێت لەبەر ئەو قەیرانە ئابوریەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕووبەڕوویان بووەتەوە لە گواستنەوەكانی داهاتوودا ساڤیچ بفرۆشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button