ئیسپانیاگرنگترین

هالاند: مۆوکۆکۆ بەهرەمەندترین یاریزانی جیهانە

یاریگا-ئێرلینگ هالاند ئەستێرە و گۆڵکاری یانەی بۆروسیا دۆرتموند باس لە توانا سەرسوڕهێنەرەکانی یوسوفا مۆوکۆکۆی یاریزانی ١٦ ساڵی یانەکەی دەکات

هالاند خۆی وەکو باشترین یاریزانی لاوی جیهان هەڵبژێردرا بەڵام سەرسامە بە لاوە بەرەگەز کامیرۆنییەکە و وتی “پێموایە ئەو بەهرەمەندترین یاریزانی ئێستای جیهانە، ئەنجامدانی یەکەم یاری خۆت لە تەمەنی ١٦ ساڵ  و یەک رۆژدا سەرسوڕهێنەرە! پێم وایە کاروانێکی وەرزشی گەورە چاوەڕێی دەکات”.

ناوبراو لە خولەکی ٨٦دا جێگەی هالاندی گرتەوە لە یارییەکەی بەرامبەر هێرتا بەرلین کە تێیدا ٥-٢ براوەبوون و هالاند سوپەرهاتریکی تۆمارکرد.

مۆوکۆکۆ بە توانا گۆڵکردنە سەرسوڕهێنەرەکەی ناسراوە و  لە دۆرتموندی خوار ١٩ ساڵدا خاوەنی ١٣ گۆڵە لە چوار یاریدا، هەروەها خاوەنی ١٤١ گۆڵە لە ٨٨ یاری ئەکادیمیای دۆرتموند.

هەروەها بە بەشداریکردنی لە بۆندزلیگادا، بووە لاوترین یاریزانی مێژووی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button