ئه‌وروپا

جێگری سەرۆكی مۆناكۆ: مباپێ لە دەرەوەی پاریس دەبینم وەرزی داهاتوو

یاریگا- فادیم فاسیلییف، جێگری سەرۆكی پێشووی مۆناكۆ پێی وایە كیلیان مباپێی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان وەرزی داهاتوو یانە فەڕەنسیەكە جێدەهێڵێت.

فادیم دووپاتیكردەوە كە مباپێ زۆر نزیكە لە جێهێشتنی پاریس لە ماوەی داهاتوودا و پەیوەندیكردنی بە یانەیەكی نوێوە و تاقیكردنەوەی ئەزموونێكی نوێ.

فادیم بۆ تۆڕی تیلیفوتی فەڕەنسی ووتی: مباپی نزیك دەبێتەوە لە جێهێشتنی پاریس، ئەگەر ئەو هەمووە ماوە تێپەڕێت بە بێ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ، ئەوا یانەكەی لە هاوینی داهاتوودا دەیفڕۆشێت پێش تەواو بوونی گرێبەستەكەی لە 2022.

هەروەها بەردەوام بوو ووتیشی: دەبێت ئەستێرە فەڕەنسیەكە لە ماوەی داهاتوودا بڕیاری گرنگ بدات، هیچ شتێك مەحاڵ نیەو لەوانەیە یانەكەی جێبهێڵێت ، چونكە ئەو گەنجە و بەدوای بردنەوەی نازناو دەگەڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button