ئیسپانیا

کۆرتوا: دڵنیام بگەڕێمەوە مەدرید هازارد گاڵتەم پێدەکات

یاریگا
تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە هۆی ئەو گۆڵەی بەرامبەر هەڵبژاردەی دانیمارک گۆڵێکی سەیری لێکرا پێشبینی کاردانەوەکانی ئەم گۆڵەی کردووە.

تورگان هازارد براکەی ئێدین هازارد یاریزانی ریال مەدرید دوای ئەو یارییە گووتی ” گۆڵپارێزەکەمان پش یارییەکە بە منی گووت دڵنیام بگەڕێمەوە مەدرید براکەت بە هۆی ئەم گۆڵەوە گاڵتەم پێدەکات، منیش دڵنیام کە ئێدین ئەم کارە دەکات، چونکە دەیناسم و لەم کاتانەدا دەزانم چی بەسەر یاریزانەکان دێنێت ”.

هەڵبژاردەی بەلجیکا دوای بردنەوەیان لە دانیمارک بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ، توانیان بلێتی قۆناخی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا مسۆگەر بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button