ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

گاڵتە بە راپرسیەکی یوێفا دەکرێت

یاریگا-خ
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ماڵپەری یوێفا لە راپرسیەکدا داوای دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانیان کردووە.

دوای بڵاوبونەوەی ئەم راپرسیە، هەژمارەی فەرمی بارسێلۆنا لە تویتەر گاڵتە بە راپرسیەکە دەکات و ئەوان پێیانوایە بێ هیچ دوو دڵیەک پێویست بوو لیۆنێل مێسی یاریزانی یانەکەیان وەکو باشترینی ئەم هەفتەیە هەڵبژێردرێت.

لەم راپرسیەدا هەر یەکە لە ڤان دێ بیک و دی یۆنگ لە ئەیاکس، مێسی و سوارێز لە بارسێلۆنا پاڵێوراون بۆ دەست نیشان کردنی باشترین یاریزان.

بابەتی زیاتر

Back to top button