ئیتاڵیا

ئەلێگری: مێسی دەبێتە هاندەری رۆناڵدۆ

ماسیمیلیانۆ ئەلێگری، راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رایگەیاند، رۆناڵدۆ بە ئاستی مێسی زیاتر گەرم دەبێت هەوڵدەدات ببێتە گۆڵکاری خولی ئیتاڵی.

بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بەرامبەر بە لیڤەرپوول، ستایشێکی زۆری مێسی دەکرێت و بۆ ئەوەش راهێنەری یۆڤانتۆس قسەی خۆی هەیە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەلێگری لە بارەی مێسی گووتی:

“مێسی هاندەرێکی باشی رۆناڵدۆیە”

“ئێمە دێربیمان هەیە و مێسیش دوێنی گۆڵەکانی بۆ ٦٠٠ زیاد کرد”

“رۆناڵدۆ گڕ دەگرێت و هەوڵ دەدات گۆڵی زیاتر تۆمار دەکات، ئامانجیەتی ببێتە گۆڵکاری خولی ئیتاڵی”

لە گۆڵکارانی خولی ئیتاڵیا، رۆناڵدۆ بە  ٢٠ گۆڵ لە پلەی چوارەم دێت، سبەی هەینیش بەرامبەر بە یانەی تۆرینۆ یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button