ئه‌مریکا

مێسی: توانای ئەوەم هەیە لە پێناو ئەم درێسە بجەنگم

یاریگا- لیۆنێل مێسی کاپتی ئەرجەنتین خۆشحاڵی خۆی بە ئاست و گەشەسەندنەکانی هەڵبژاردەکەی پیشان دا و، هاوکات توانای خۆیشی خستە ڕوو کە دەتوانێت لە پێناو درێسەکەیدا بجەنگێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ تویتەری فەرمی ئەرجەنتین دوای بردنەوەکەیان لە پیرۆ، مێسی گوتی: “خۆشحاڵم بەم بردنەوەیە پێویستمان بەمە بوو دوای یەکسانبوونەکەی پێشووترمان بەرامبەر پاراگوای. لە سەرەتاوە یارییەکی باشمان ئەنجام دا. دوو گۆڵمان کرد و هەلی زۆر زۆریشمان دروست کرد. پێم وا بێ ئەمە ئەو ڕێگەیەیە کە دەبێ لەسەری بەردەوامبین. وردە وردە وەک تیم بەهێزتر دەبین. هەر کاتێک دەگەڕێمەوە بۆ ئێرە هەوڵ دەدەم باشترینی خۆم پێشکەش بکەم. وا هەست دەکەم توانای ئەوەم هەیە بۆ ئەم درێسە بجەنگم.”

یارییەکە لە میانی گەڕی چوارەمی ڕکابەرییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ گەشتن بە جامی جیهانی بەڕێوە چوو. تانگۆ هەر لە گێمی یەکەم دوو گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد لە ڕێگەی یاریزانان نیکۆلاس گۆنزالێس و لاوتارۆ مارتینێز. بەو بردنەوش هاوڕێیانی لیۆ بە 10 خاڵەوە پلەی دووەمە لە دوای بەڕازیلی پێشەنگ کە 12 خاڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button