ئه‌وروپا

پێش یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریزانێكی ئینتەر میلان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا- یاریزانی سڕبی و یاریزانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئەلیكساندەر كۆلارۆڤ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

كۆلارۆڤ لە مەشق و ڕاهێنانەكانی هەلبژاردەی سڕبیا تووشی ڤایرۆسەكە بوو.

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە پەڕەی فەڕمی خۆی تووشبوونی یاریزانی یانەكەی ئەلیكساندەر كۆلارۆڤی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند، دوای ئەنجامدانی كۆتا پشكنین.

شایەنی باسە یاریزانەكە ناتوانێت بەشداری یاری یانەكەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button