ئه‌وروپا

یاریزانێكی بارسێلۆنا: سوپاسی ڕیاڵ مەدرید دەكەم كە گرێبەستیان لەگەڵ نەكردم

یاریگا- یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پیدری گۆنزالێز سوپاسی ڕیاڵ مەدرید دەكات كە گرێبەستیان لەگەل نەكرد.

پیدری پێش ئەوەی ببێتە یاریزانی بارسێلۆنا نزیك بوو لە پەیوەندیكردن بە ڕیاڵ مەدریدەوە و سەبارەت بەوە ووتی: هەفتەیەکم لە ریاڵ مەدرید بۆ تاقیکردنەوە بەسەربرد، دواتر پێیان وتم من ئاستم بەرز نیە.

” سوپاسیان دەكەم كە ئەوەیان نەكرد، چونكە ئێستا من لەو یانەیەم كە هەمیشە وویستوومە لەوێ بم”.

سەبارەت بە میسی ووتی: ئەو هەموو كات سەرسامم دەكات، یاریكردن لەگەل ئەو وەك خەڵاتێكی ژیان وایە، بە هەموو ئەوانەی لە بارسان سەرسامم ، بەلام لیۆ نایابە.

بابەتی زیاتر

Back to top button