ئینگڵته‌رایاریگا

ئەم وەرزە بۆ یاریزانێکی لیڤەرپووڵ کۆتایی هات

یاریگانێت- یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزیی بە هەواڵی دوورکەوتنەوەی نابی کیتای یاریزانی تا کۆتایی وەرز، گورزێکی کاریگەری بەرکەوت.

کیتا لە یاری شەوی ڕابردوویان بەرامبەر بارسێلۆنا تووشی پێکان هات لە ڕانییدا. لای خۆشیانەوە دەستەی پزیشکان ڕایانگەیاند کە یاریزانە غینیاییەکە تا کۆتایی وەرز دوور دەکەوێتەوە، بە ئەگەرێکی کەم بۆ ئامادەبوونی لە باری سەرکەوتنی ڕێدز بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لیڤەرپووڵ یاری چوونی پێش کۆتایی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر بارسا دۆڕاند. سێشەممەی داهاتوو یاری گەڕانەوە دەکەن. لە خولی ئینگلیزییش بە خاڵێک لە دوای مان سیتی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button