ئه‌وروپاگرنگترین

فێرگسۆن وەڵامی كۆتایی لەبارەی بەراوردكردنی میسی و ڕۆنالدۆ دەداتەوە

یاریگا- لیۆنێل میسی یان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ؟ ڕاهێنەری مێژوویی یانەی مانچستەر یونایتد سێر ئەلێکس فێرگسۆن وەڵامی دایەوە.

سێر ئەلێکس فێرگسۆن وەڵامێکی نموونەیی دایەوە لە پرسیار لە باشترین دووانەی مێژوویی تۆپی پێی سەدەی 21 لیۆنێل میسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

وەڵامی فێرگسۆن لەم پرسیارەدا لە بەرژەوەندیی هیچ کام لە ئەوان نەبوو ، بەڵکو ڕاهێنەری مێژوویی شەیتانە سوورەکان جەختی لەسەر گرنگی هەردوو یاریزان بۆ یانەكانیان کردەوە.

لە چاوپێكەوتنی لەگەل ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی ووتی: خەڵك دەلێت كێ باشترین یاریزانی جیهانە؟ زۆر کەس بەبێ گومانیەوە دەڵێن میسی، لە راستیدا تۆ ناتوانیت دژایەتی ئەو بۆچوونە بکەیت.

” بەڵام ڕۆناڵدۆ دەتوانێت یاری بۆ كوینز پارك ڕینجەرز ودونكاستر ڕوفەرز و هەر یانەیەكی دیكە بكات و لە یاریەكدا سێ گۆڵ تۆمار بكات،بەڵام لەوە دڵنیا نیم كە میسی دەتوانێت ئەوە بكات یان نا”.

هەروەها ووتیشی: ڕۆناڵدۆ دەتوانێت بەهەمان لێهاتوویەوە یاری بە هەردوو پێیەكانی بكات، خێرا و سەرسوڕهێنەرە، میسی بێگومان ئازایە،بەلام پێم وابێت میسی تەنها یاریزانی بارسێلۆنایە.

شایەنی باسە کریستیانۆ لەگەڵ یانەی مانچستەر یوونایتد و ڕیاڵ مەدرید و یوڤێنتوس یاری كردووە و دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە ، ئەمەش ئەو خاڵەیە کە سێر ئەلێکس فێرگسۆن هەمیشە ئاماژەی پێدەدات لەکاتێکدا میسی تەنیا لە بارسێلۆنا یاریی کردووە .

بابەتی زیاتر

Back to top button