ئەفریقائینگلتەرا

یاریزانێکی ئارسیناڵ تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا- ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو یاریزانانی تۆپی پێدا لە هەڵکشانێکدایه و ئەم جارەش زەفەری بە یاریزانێکی گرنگی ئارسیناڵی ئیگلیزی برد.

یەکێتی تۆپی پێی میسڕ لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیان موحەمەد ئەلنینی یاریزانی هەڵبژاردەکەیان دووچاری ڤایرۆسەکه بووە و پشنینەکانی پۆزەتیڤە.

ئەلنینی لە ئێستادا لە ئەرکەکانێتی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ یاریەکانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا و ئەمڕۆ لەو چوارچێوەیەدا دەبنە میوانی هەڵبژاردەی تۆگۆ.

ئەم هەواڵە دوای سێ ڕۆژ دێ لە تووشبوونی موحەمەد سەڵاحی هاونیشتیمانی بە پەتاکه.

ئەگەری زۆرە تۆپچییەکانی لەندەن لە تواناکانی ئەستێرە میسڕیەکەیان بێ بەشبن کە ئەم وەرزە یەکێکە لە پشت پێ بەستراوەکانی میکێل ئارتێتا بۆ یاریی هەفتەی داهاتوویان بەرامبەر لیدز یونایتد ڕۆژی یەکشەممە و دواتر بەرامبەر مۆڵدێ لە یۆرۆپالیگ پێنجشەممەی هەمان هەفتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button