ئیسپانیا

لە ترسی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیارێكیدا

یاریگا- فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕایگەیاند، کە کاپتنی هەڵبژاردەكەیان سیرجیۆ ڕامۆس لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەی ئەمڕۆ بۆ یاری ڕۆژی سێشەممە بەرامبەر ئەڵمانیا دەرناكەوێت.

چاوەڕوان دەکرا سێرجیۆ ڕامۆس ئەو یاریزانە بێت کە لەگەڵ لویس ئینریکی ڕاهێنەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی ئەمڕۆ بێت

لەگەڵ ئەوەشدا فیدراسیۆنی ئیسپانیا ڕایگەیاند کە ڕۆدری یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی مانچستەر سیتی دەبێتە ئەو یاریزانەی کە لەگەڵ لویس ئینریکی دەربکەوێت ، بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە ئامادەنەبوونی ڕامۆس بدات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە لە ترسی پرسیاركردن دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەل ڕیاڵ مەدرید و پرسیار لە داهاتووی یاریزانەكە نایەوێت لە كۆنفرانسەكەدا باس لەو پرسیارانە بكرێت.

گرێبەستەكەی ڕامۆس لەگەل ڕیاڵ لە مانگی 6ی ساڵی داهاتوو بەسەر دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button