ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی دیکەی لیڤەرپوول تووشی پێکان بوو

Yariga App

یاریگا
لە یاریی نێوان هەڵبژاردەی ئینگڵاند بەرامبەر بەلجیکا جۆردان هێندەرسۆن ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەی لیڤەرپوول تووشی پێکان بوو.

گاریس ساوزگێت، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگڵاند دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر بەلجیکا پشت راستی کردەوە ناوەڕاستکاری رێدز بە هۆی هەست کردن بە ئازار لە ماسولکەکانی رانیدا نەیتوانی بەردەوام بێت و بە ناچاری گۆڕانکاری پێکرا و بریارە دوای گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان، پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت و وادەی دوور کەوتنەوەی دیاریی بکرێت.

ئەم پێکانەی هێندەرسۆن لە کاتێکدایە یانەی لیڤەرپوول بەم دواییە سەرجەم یاریزانەکانی هێلی بەرگری و چەند یاریزانێکی ناوەڕاستکاریش تووشی پێکان بوینە.

Back to top button