ئیسپانیا

پیدری یەكەم وتەی میسی ئاشكرا دەكات بۆی ئەو كاتەی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد

یاریگا- پێدری گۆنزالێز ، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ستایشی ڕونالد كومانی ڕاهێنەری یانەكە و مامەڵەی لەگەڵ یاریزانەكان كرد، هەروەها دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە یاریكردن شانبەشانی لیۆنێل میسی ئەفسانەی بلاوگرانا.

پیدری تەمەن 17 ساڵان لە لاس پاڵماسەوە پەیوەندی بە بلاوگراناوە كرد و ئاستێكی بەرزی لەگەل یانەكە پێشكەش كردووە.

پیدری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە میسی ووتی: لە یەكەم ڕۆژمدا لە بارسێلۆنا، هاتە لام و بەخێرهاتنی كردم و ووتی بەخێربێیت بۆ لامان، ئەوە وەك دیاری ڕۆژی لەدایك بوونم وابوو بۆم.

سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ كومان ووتی: هەر لەیەكەم ڕۆژەوە زۆر ڕاستگۆ بوو لەگەلم و داوای لێكردم لایەنی جەستەییم باشتر بكەم.

سەبارەت بە پێكانەكەی فاتی ووتی: پێكانێكی خراپ بوو بۆ ئەو، بەلام زوو چاكدەبێتەوە دڵنیام بە هەمان ئاستی خۆی دەگەڕێتەوە، پێم ووت دەبێ زوو بگەڕێیتەوە تا لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا چێژ وەربگرین.

بابەتی زیاتر

Back to top button