یاریگا-گۆڵپارێزی پێشووی لیڤەرپوول و تۆتنهام و هەلبژاردەی ئینگلتەرا رەی کلێمێنس لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
کلێمێنس بە یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی سەردەمی خۆی دادەنرا و لە ساڵانی ١٩٧٠ ـکاندا پێنج ناسناوی پریمەرلیگ و سێ جامی ئەورووپی لەگەڵ لیڤەرپوول بردەوە. پاش ١٤ ساڵ لەگەڵ ریدز، دواتر پەیوەندیکرد بە تۆتنهام و لەوێش جامی ئەورووپا و جامی ئینگلتەرای بردەوە، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی ٦١ یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و لە ١٩٨٨ وازی لە یاریکردن هێنا.
بنەماڵەکەی لە بەیاننامەیەکدا هەواڵەکەیان راگەیاند و تێیدا هاتووە “زۆر جەنگا لە پێناو مانەوە بەڵام ئێستا ئەو لە ئارامیدایە و چیتر ئازار ناچێژێت. وەکو بنەماڵەکەی دەمانەوێت زۆر سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بکەین کە ساڵانێکی زۆر خۆشەویستی و پشتگیری خۆیان پێشکەشکردبوو. هەرگیز بیرمان ناچێتەوە”.
کۆتا کاری وەرزشی لە ساڵی ٢٠١٢دا بوو کاتێک لەلایەن رۆی هۆدسنەوە کرا بە راهێنەری گۆڵپارێزەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.