ڤان دایك: هەست بە شانازی دەكەین وەرزێكی باشمان بەڕێكرد
یاریگا- ڤێرجیل ڤان دایك ئەستێرەی لیڤەرپول دووپاتیكردەوە كەوا هەست بە شانازی دەكەن بەوەی تا ئێستا پێشكەشیان كردووە لەم وەرزەدا ، سەرەڕای ئەوەی ئەگەر هەیە بە بێ هیچ نازناوێك كۆتایی بە وەرز بهێنن.
لیڤەرپول بە سێ گۆڵی بێ وەڵام تووشی شكست هات بەرامبەر بارسێلۆنا ، هەروەها لە پریمەرلیگیش بردنەوەی نازناوەكە لە دەست خۆیدا نیە و چاوەڕوانی شكستی مانچستەر سیتیە.
ڤان دایك لە لێدوانێكیدا بۆ (DAZON): نامەوێت بیر لەوە بكەمەوە هیچ نازناوێك نەبەینەوە، وەرزێكی باشمان بەڕێكرد، هەوڵماندا شتێك بەدەست بهێنین، ئەگەریش ئەوە ڕوونەدات دووبارە دەست پێدەكەینەوە.
هەروەها ووتیشی: میسی یاریزانێكی جیهانیە، بۆ ماوەی چەند ساڵە ئەوەی سەلماندووە.
لە كۆتاییدا ووتی: هەست بە شانازی دەكەین، یاریمان لە دژی یەكێك لە باشترین یانەكانی جیهان كرد، بەهەمان شێوە لە پریمەرلیگیش، هەموو شتێك ڕوودەدات لە تۆپی پێدا.