یاریگا

گواردیۆلای مێسی کردۆتە مەرج بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی

یایگا- پرسی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی پیپ گواردیۆلا لەگەڵ یانەکەی هێشتا تەمومژی لەسەرە و مان سیتیش دەیەوێ هەرچی زووە تا پێش مانگی یەکی ساڵی نوێ پیپ پەیامی ڕوونیان پێ بدات تا بکەونە خۆ بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەک.

بە گوێرەی هەواڵێکی تەلەگرافی بەریتانی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرەوپێشچوونی ئەرێنی هەبووە و بە شێوەیەک ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گواردیۆلا گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە کە کۆتای ئەم وەرزە بەسەردەچێت.

لەلایەکی دیکەوە، بەرنامەی بەناوبانگی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی زانیاریی داوە کە مەرجی مانەوەی پیپ لەگەڵ سیتیزنس، هێنانی لیۆنێل مێسیە.

هەمان بەرنامه ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە ئەفسانەکەی بلاوگرانایش مەرجی هەیە بۆ ئەو گرێبەستە کە بریتیە لە هێشتنەوەی سێرخیۆ ئەگوێرۆی هاونیشتیمانی و گۆڵکاری مان سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button