ئه‌وروپاگرنگترین

هۆكارێكی سەیری بارتۆمیۆ كە ڕەتیكردەوە مباپێ بۆ بارسێلۆنا بگوازێتەوە

یاریگا- خافێر بۆرداس، بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئەوەى ئاشكرا كرد كە لە پێشتردا بە هۆكارێكی سەیر بارتۆمیۆ ڕەتیكردووەتەوە كیلیان مباپێ بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی بارسێلۆنا دووپاتیكردەوە كە دەیەوێت دوای ڕۆشتنی نەیمار لە 2017 مباپێ بگوازنەوە.

بۆرداس ووتی: بێگومان بەڕاستی لە پەیوەندیدابووم لەگەل باوكی مباپێ و یاریزانەكەش ، دڵخۆشبوون بە پەیوەندیكردنی بە یانەكەوە، منیش ئامادەبوم لەگەڵ مۆناکۆ دەست بەدانوستان بکەم ، بەڵام بارتۆمیۆ بۆچونی جیاوازی هەبوو.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: بارتۆمیۆ متمانەی بە عوسمان دیمبلی بوو تا كیلیان مباپێ، لەو بڕوایەدا بوو كە دیمبلی زیاتر دەتوانێت جێگای نەیمار بگرێتەوە و یانەكە زیاتر سوودی لێدەبینیت تا مباپێ.

” بارتۆمیۆ دووپاتیكردەوە مباپێ بۆ خۆی یاریدەكات، بەلام دیمبلی بەشێوەی كۆمەڵ یاریدەكات و سوودی زۆر دەبێت بۆ بارسا”.

لە كۆتایشدا ووتی: مباپی لەسەر دەست بوو ئامادە بوو بۆمان و باوكی دڵنیایی كردمەوە لەبەر بوونی ڕۆناڵدۆ و بنزیما و بەیڵ ناچێتە ڕیاڵ ،دەمانتوانی بە 100 ملیۆن یۆرۆ بیگوازینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button