ئه‌وروپا

دوای لە دەستدانی دوو لێدانی سزا لەلایەن ڕامۆسەوە لویس ئینریكی بڕیاری گرنگ دەردەكات

یاریگا- لویس ئینریکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانی یەکەم بڕیاری خۆی دا دوای ئەوەی سێرجیۆ ڕامۆس دوو لێدانی سزای لە دەستدا بەرامبەر سویسرا.

ئیسپانیا شكستیهێنا لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەكە ، دوای ئەوەی یاریەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات و سێرجیۆ ڕامۆس دوو لێدانی سزای لەدەستدا.

لەدوای یاریەكە ئینریكی بەرگری لە ڕامۆس كرد و ووتی: شتی وا لە تۆپی پێدا ڕوودەدەن و ئاساییە، یاریزانی گەورە هەن لێدانی سزای گرنگیان لەدەستداوە.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر لێدانی سزای سێیەممان بۆ درووست بوایە ئەوا هەر ڕامۆس ئەنجامیدەدا و لەدەستیشیبدایە ئەوا لێدانی چوارەمیش هەر ئەو دەبوو.

لە كۆتایشدا ووتی: ڕامۆس وەك یەكەم یاریزان دەمێنێتەوە كە لێدانی سزا جێبەجێ بكات لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا ، هیچ شتێك نەگۆڕاوە و ئێمە متمانەی تەواومان پێی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button