یاریگا

ئەستێرەیەکی تری پریمەرلیگ هەڕەشەی تووشبوونی بە کۆرۆنای لەسەرە

یاریگا- تا دێت تووشبوونی یاریزانانی یانەکانی ئەورووپا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرتر دەبێت و ئەم جارەش ئەستێرەیەکی دیاری خولی ئینگلیزی ئەو هەڕەشەیەی لەسەرە.

یەکێتی تۆپی پێی کۆریای باشوور ڕایگەیاند کەوا چوار یاریزانی هەڵبژاردەکەیان ئەنجامی پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ بووە و هەڵگری ڤایرۆسەکەن، هەر بۆیە چاوەڕێی دەرەنجامی کۆی پشکنینەکانی شاندی هەڵبژاردە دەکرێت. لەباری دەرکەوتنی حاڵەتی زیاتر، یارییە دۆستانەکەی ئەمشەویان بەرامبە مەکسیک ئەنجام نادرێ.

تووشبووەکان سۆن هیونگ مینی ئەستێرەی تۆتنهامی تێدا نییە، بەڵام ناچار کراوە لە ژووی هۆتێلەکەی کەرەنتین بکرێ تا دهرچوونی ئەنجامی شکنینەکان.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە دوێنێ ڕاگەیەندرا کە موحەمەد سەڵاحی میسڕی و گۆڵکاری لیڤەرپووڵ تووشی پەتاکە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button