یاریگا

یانەیەکی ئینگلیزی لە گواستنەوەکانی زستانە ئیسکۆ دەگوازێتەوە ڕیزەکانی

یاریگا- کەمی بەشداری پێ کردنی لە لایەن زینەدین زیدانەوە، یانەیتری لە قۆستنەوەی هەلەکە هێناوەتە پێشەوە و ڕەنگە میرکاتۆی زستانە ناوبراو درێسی یانەیەکی ئینگلیزی بپۆشێ.

بە گوێرەی بڵاوکراوەی le10sportی فەڕەنسی، کارلۆ ئەنچلۆتی خواستی لەسەر یاریسازە ئیسپانییەکە زۆرە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ کارگێڕی ئیڤەرتۆن دەیانەوێ لە گواستنەوەکانی زستانەدا گرێبستەکە بە سەرکەوتووی بە ئەنجام بگەیەنن.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆته ڕوو، ڕیاڵ بۆ ئەو نیازەی لایەنی ئینگلیزی، بڕی 20ملیۆن پاوەندیان وەک نرخی ئیسکۆ داناوە و ئامادەن لەو بڕە پارەیە بچنە گفتوگۆیەکەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button