فه‌ره‌نسا

پاریس سان جێرمان ووردەكاری پێكانەكەی نەیمار ڕادەگەیەنێت

یاریگا- یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ، ووردەكاری پێكانەكەی ئەستێرەی یانەكەی نەیمار دا سێلڤای ڕاگەیاند.

نەیمار بەهۆی پێكانەوە لە لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی بەڕازیل دوورخرایەوە.

بەیاننامەی فەرمی پاریس سەبارەت بە پێكانەكەی نەیمار:نەیمار بەمزوانە دەچێتە سەنتەری ڕاهێنانی ئۆریدۆ بۆ بەردەوام بوون و درێژەدان بە چارەسەرەكەی، هەروەك ستافی پزیشكی هەلبژاردەكەی نەیوویست بەشداری لە یاری هەڵبژاردەكەی بكات بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر درووست نەكەن، ئەوەش بڕیارێكە شایەنی ڕێز لێگرتنە.

پاریس سان جێرمان ڕۆژی20ی ئەم مانگە ڕووبەڕووی مۆناكۆ دەبێتەوە لە میانەی یاریەكانی خولی فەڕەنسیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button