ئه‌وروپا

دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی فاتی دوای نەشتەرگەریەكەی

یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا دواین پێشكەوتنەكانی دۆخی ئەنسۆ فاتی یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرا كرد، دوای ئەوەی نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی بۆ ئەنجامدرا.

فاتی لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بەهۆی پێكان لە قاچی چەپی نەشتەرگەریەكی بۆ ئەنجامدرا.

دوای ئەوەی دكتۆر ڕێگەی دا فاتی دوێنێ نەخۆشخانەی جێهێشت و ڕێگەیدا بگەڕێتەوە مالەكەی خۆی و لەوێ چارەسەرەكان وەربگرێت.

شایەنی باسە یاریزانە لاوەكەی بارسێلۆنا ناتوانێت لە هیچ یاریەكی یانەكەی لە ماوەی چوار مانگ بەشدار بێت بەهۆی سەختی پێكانەكەیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button