ئه‌وروپا

بەرواری گەڕانەوەی كارڤاخال بۆ یاریگاكان

یاریگا- هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید هەواڵێكی خۆشیان پێ گەشت سەبارەت بە پێكانەكەی دانی كارڤاخالی ئەستێرەی یانەكەیان و ماوەی گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان.

كارڤاخال تووشی پێكانێكی سەخت بوو لە بەستەرەی ناوەوەی ئەژنۆی ڕاستیدا، ڕاپۆرتە پزیشكیەكان دووپاتیانكردەوە لانی كەم بۆ ماوەی هەشت هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ، كارڤاخال لە پێكانەكەی خێراتر لەوەی چاوەڕوان دەكرا چاكبووەتەوە و ئامادەیە بۆ ڕاهێنانەكان و گەڕانەوە بۆ یاریگاكان.

هەروەها ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی دووپاتیكردەوە ناوبراو ناتوانێت لە یاری یانەكەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ بەشداری بكات و چاوەڕوان دەكرێت لە یاری ئینتەر میلان بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button