ئه‌وروپا

بۆفۆن پیرۆزبایی لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات

یاریگا- جیانلویجی بۆفۆن ، گۆڵپارێزی مێژووی هەلبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پیرۆزبایی لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەكە دەكات بۆ گەشتن بە دەستكەوتێكی مێژووی.

بە تۆماركردنی گۆڵێك بەرامبەر ئەندۆرا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كۆی گۆڵەكانی لە ژیانی وەرزشیدا گەیاندە 746 گۆڵ لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەكەی، بەمەش كۆی گۆڵەكانی لەگەل پۆشكاش یاریزانی هەنگاری و ئەفسانەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید یەكسان كردەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش بۆفۆن پیرۆزبایی لە دۆن دەكات و لە تویتەری فەرمی خۆی نووسیوویەتی: پیرۆزبایی ئەو دەستكەوتە مەزنەت لێدەكەم هاوڕێكەم، تۆماركردنی 746 گۆڵ دەستكەوتێكی مەزنە، ژمارەكەت لەگەڵ پۆشكاش یەكسان كردەوە، ئێستا پێویستە بگەیتەوە پێلێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button