ئه‌وروپا

مانچستەر سیتی دەیەوێت گرێبەستی ئەگوێرۆ نوێبكاتەوە

یاریگا- یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەی یانەكەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ نوێبكاتەوە.

گرێبەستی ئەگوێرۆ لەگەڵ مانچستەر سیتی لە كۆتایی وەرز بەسەردەچێت، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا لەگەل ئیدارەی یانەكە نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

ڕادیۆی ”talksport”ی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە کردەوە کە ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی هیچ گومانێکی نییە لەوەی ئەگوێرۆ ڕازی دەبێت بۆندی لەگەڵ یانەکە نوێ بکاتەوە.

ئیدارەکە گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ ئەگوێرۆ نەکردەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵکو پلانی هەیە لە كۆتایی ساڵدا دانوستان لەگەل هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە بكات.

ئەگوێرۆ نۆ سال لەمەوبەر و لە ساڵی 2011 بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدوە پەیوەندی بە مانچستەر سیتیەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button