یاریگا

گرانترین یاریزانی مێژووی ئارسیناڵ بێزارە لە زۆر هێشتنەوەی لەسەر کورسی یەدەگ

یاریگا- نیکۆلاس پیپی، یاریزانی ئارسیناڵ بە ڕاشکاوی خستیە ڕوو کە چاوی لەوەیە خولەکی زیاتر بکات تا وەک خۆی دەڵێت “خەندە بگەڕێتەوە” سەر ڕوخساری.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ Canal plusی فەڕەنسی، یاریزانە کۆت دیڤوارێکە وتی: “ئامانجی ئەوە زیاتر یاری بکەم. تۆزێک زیارتر خولەکی یاریکردنم هەبێ. هەر یاریزانێ خۆشحاڵه بەوەی کە یاری بکات. بۆ منیش، حەز دەکەم نەختێک زیاتر یاری بکەم تا جارێکیتر زەردەخەنەم بۆ بێتەوە. ڕاهێنەر [ئارتێتا] دەیەوێ من سەد لە سەد لە 90 خولەکی یاریدا تەرکیزم هەبێ. دواتر لە کاتی ڕاهێنانەکان دەبینم بۆ کۆتایی هەفتە یەدەگم. بەڵام لەگەڵەمدا قسە دەکات و یاریدەرانیشی هەن بۆ ئەو کارانە. مانەوە لەسەر کورسی یەدەگ بۆ هەر یارزانێک جێی نیگەرانیە. ئایا وەک یەدەگێکی کاریگەر ڕۆڵم هەبێ؟ ئەوە ڕاهێنەرە بژاردەکانی دیاری دەکات. لەسەر خودی خۆیشم دەمێنێتەوە کە پیشانی بدەم من ئەو ڕۆڵەم نابێ.”

هاوینی 2019 یاریزانە تەمەن 25 ساڵییەکە بە بڕی 72 ملیۆن پاوەند وەک گرانترین گرێبەستی مێژووی تۆپچییەکان لە لیلی فەڕەنسیەوه گواسترایەوە لەندەن، بەڵام وەک یاریزانی سەرەکی لە پلانە سەرەکییەکانی ئارتێتا نابینرێ و لە کۆی حەوت یاری ئەم وەرزەی پریمەلیگ تەنها یەک یاریی سەرەکی بووه.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button