ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

فابیان بارتێز پیشەیەکی نوێ دۆزیەوە

یاریگا
فابیان بارتێز، گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وەکو یاریدەرەی راهێنەر گەڕایەوە بۆ ئەو شارەی تێدا لە دایکبووە.

رۆژنامەی لوپاریزینی فەڕەنسی بڵاویکردەوە گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دوای 28 ساڵ گەڕایەوە یانەی تۆلۆز کە لە پلەدووی وڵاتەکەیەتی و وەکو یاریدەری راهێنەری ئەو یانەیە دەست نیشانکرا و هەروەها هاوکاری راهێنەری گۆڵپارێزەکانی ئەو یانەیەش دەکات.

بارتێز تاوەکو ساڵی 1992 یاریی بۆ تۆلۆز کردووە دواتر لەگەڵ یانەکانی مارسێی، مۆناکۆ، نانت و مانچێستەر یونایتد بەردەوام بوو.

Back to top button