ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

شۆڕش لە ئانفیڵد؛ لیڤەرپوول ئامانجێکی ریال مەدرید دەخاتە لیستی فرۆشتن

دوای سەڵاح و رۆبێرتسن، لیڤەرپوول ئەستێرەیەکی دیکەشی بەڕێدەکات

Yariga App

یاریگا –

هاوینێکی پڕ لە گۆڕانکاری و بگرە کارەساتبار چاوەڕێی یانەی لیڤەرپوول دەکات و یانەکە ناچارە چەندین ئەستێرەی گەورەی بفرۆشێت.

دوای ئەوەی رۆشتنی محەمەد سەڵاح و ئاندی رۆبێرتسن دوای نۆ وەرز بە فەرمی راگەیەندرا، ئێستا نۆرەی ئەستێرەیەکی دیکە هاتووە، کە هاندەرانی رێدز پشتیان پێ بەستبوو بۆ داهاتووی یانەکە.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، ئالێکس ماک ئالیستەر، ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی، یەکێکە لەو نۆ یاریزانەی کە ئەگەری هەیە لە هاویندا بخرێنە بازاڕەوە بۆ ئەوەی پارەی پێویست بۆ بنیادنانەوەی تیپەکە دابینبکرێت. هەرچەندە گرێبەستی تاوەکوو ساڵی 2028 هەیە، بەڵام هیچ گفتوگۆیەک بۆ نوێکردنەوەی نییە و دابەزینی ئاستی لەم دواییانەدا هۆکار بووە بۆ ئەم بڕیارە.

ئەم دۆخە دەبێتە باشترین هەل بۆ ریال مەدرید، کە لە رابردوودا چەندین جار ناوی ماک ئالیستەر بە یانەکە بەستراوەتەوە. مێرەنگی کە ئێستا بەدوای ناوەڕاستکارێکی سوپەردا دەگەڕێت تاوەکوو هێڵی ناوەندی تیپەکەی پێ رێکبخاتەوە، ئەستێرەکەی مۆندیالی 2022 و رێدزی کردووەتە لە بژاردە سەرەکییەکان.

ماک ئالیستەر لە هاوینی ساڵی 2023 لە یانەی بڕایتنەوە بە گرێبەستێک کە بڕەکەی 40 ملیۆن پاوەند بوو، پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و یەکەم گرێبەستەی یانەکە بوو بۆ شۆڕشی هێڵی ناوەڕاست دوای رۆشتنی یاریزانانی وەکوو فابینۆ و هێندێرسن. ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە یارمەتیدەری سەرەکی بوو لە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ لە وەرزی 2024- 2025.

لیڤەرپوول ناچارە ئەستێرەکانی بفرۆشێت؛ پلانی نوێی خاوەنەکانی رێدز بۆ بنیادنانەوەی تیپەکە چییە؟

بابەتی زیاتر

Back to top button