ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا داوای ١٠ ملیۆن یۆرۆ لە نێیمار دەکاتەوە!

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا سکاڵایەکی گەیاندە دادگا و داوای ١٠ ملیۆن یۆرۆ لە نێیمار دەکاتەوە.

بەگوێرەی ئێل موندو بارسا بە هەڵە ١٠ ملیۆن یۆرۆ زیاتری داوەتە نێیمار بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکی لە کاتی لێکدانەوەی باجی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ پاریس لە ٢٠١٧ دا، ئێستاش بەهۆی ئەو کێشە داراییە قوڵانەی رووبەرووی یانەکە بووەتەوە، دەیانەوێت ئە ١٠ ملیۆنە لە نێیمار وەربگرنەوە.

پێشتریش لە ٢٠١٩دا بارسا سکاڵایەکی لە نێیمار بردەوە دووبارە بەهۆی ناکۆکی لەسەر داهاتی نێوانیان و نێیمار ناچارکرا ٦.٧ ملیۆن یۆرۆ بداتە بارسێلۆنا. بەگوێرەی سەرچاوەکە ئەستێرە بەڕازیلییەکە  جگە لەمانە،  تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ناوبراو ٣٤ ملیۆن و ٦٢٤ هەزار دۆلاری باجی حکومەتی ئیسپانیا قەرزاربووە.

بلەوگرانا لە قەیرانێکی دارایی گەورەدایە بەهۆی وەرگرتنی قەرز بۆ هێنانی یاریزانانی وەکو عوسمان دێمبێڵێ، ئەنتوان گریزمان، فیلیپ کۆتینهۆ و لە هەر یەکێکیاندا بڕە پارەیەکی خەیاڵی خەرجکردووە بە بێ ئەوەی ئەو یاریزانانە قازانجێکی ئەوتۆیان بە یانەکە گەیاندبێت. ئەمە جگە لە بەرزی موچەی  زۆرینەی یاریزانەکانیان.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button