یاریگا

ئاریگۆ ساکی: تەنها بەم ڕێگایە میلان دەتوانێت ببێتە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی

یاریگا- ئاریگۆ ساکی، ڕاهێنەری پێشووی ئیتاڵیا و یانەی ئەی سی میلان پێی وایه ئەی سی میلان دەتوانێت ببێتە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا بەڵام بە مەرج.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ لا گازێتا دێلۆ سپۆرتی وڵاتەکەی، گەورە ڕاهێنەری مێژووی ڕۆسۆنێری گوتی: “تاکە نهێنیەک هەیە تا بگەیتە هێڵی کۆتایی پێشبڕکێەکە، ئەویش باوە-بەخۆبوون بە خۆت و بە یارییەکە و بەو کارەی که دەیکەیت. میلان بەم شێوەیە دەتوانێت پاڵەوانێتیە سەیرەکەی ئەم وەرزە بباتەوە. بەڵام کوڕانی پیۆلی دەبێت زیاتر متانە بەخۆ بن. زیاتر توندوتۆڵبن و زیاتریش ببەخشن. بەم ڕێگەیە، لە توانایاندا دەبێت سەربکەون بەسەر ڕکابەرەکانیناندا که لە ئێستادا دەرنەکەوتوون و ئاستیان دیار نییە. بەڵام زوو یان درەنگ، خۆیان نیشان دەدەنەوە بۆ پێشەوە.

ساکی وتیشی: “جارێکیتریش دەیڵێمەوە کە میلان لە توانایدایه بۆ نازناوەکە بجەنگێ بەو مەرجەی پشت بە کۆمەڵ ببەستێ نەک تاک یاریزان.”

دوای حەوت هەفتە لە یارییەکانی سێریائەی، ئەی سی میلان هیچ شکستێکی نییە و بە 17 خاڵ و جیاوازیی دوو خاڵ لە ساسۆلۆوە پێشەنگی ڕیزبەندیەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button