یاریگا

یاریزانێکی مانچستەر یونایتد جیا لە هاوتیمەکانی بە تەنها ڕاهێنانەکانی دەکات

یاریگا- مانچستەر یونایتد بۆ سێرجیۆ ڕۆمێرۆ کۆتایی هاتووە و ئەو گۆڵپارێزە ئەرجەنتینیە لە ئێستادا بە تەنها ڕاهێنانەکانی ئەنجام دەدات.

بە گوێرەی زانیارییەکای ڕۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی کە هاوکات دەیلی مەیڵیش بڵاوی کردۆتەوە، ڕۆمێرۆ ڕاهێنان دەکات بەڵام دوورتر و بە جیا لە هاوتیمەکانی بەو پێیەی هیچیتر لە پلانەکانی سۆڵشایەردا نیە و دەیەوێت خۆی ئامادە بکات بۆ ڕۆشتن لە مانچستە لە گواستنەوەکانی زستانەدا.

گۆڵچیە تەمەن 33 ساڵییەکە، پێشتر بۆ یانەکانی سامپدۆریا و مۆناکۆ یاری کردووە و لەوەتەی ساڵی 2015 لە مانچسەر یونایتدە. پشتپێنەبەستنی تەنانەت وەک گۆڵپارێزی چوارەمی مان یو، هۆکاری دەرچوونێتی لە ئۆڵدترافۆرد بەڵام مووچە بەرزەکەی هەفتانەی [100 هەزار پاوەند] ڕێگرە لە دۆزینەوەی یانەیەکیتر. پێشتر ئینتەر میامی ئەمریکی هەر لەبەر زۆری مووچەکەی نەگەشتنە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی بۆ خولی ئەمریکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button