یاریگا

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ کارێکی هەرگیز نەکردەنی لەگەڵ میلان ئەنجام دا

یاریگا- ئەگەرچی شەوی ڕابردوو نەیانتوانی لە یاریگای سان سیرۆ بردنەوە تۆمار بکەن بەسەر هیلاس ڤیرۆنای میوانیان، بەڵام زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی گۆڵکاری ئەی سی میلان بەبێ جێ هێشتنی پەنجەمۆری خۆی بە یارییەکەوە، له یاریگا نەهاتە دەرەوە.

سوڵتانی سویدی لەو یارییەدا کە 2-2 کۆتیی هات لێدانێکی سزای گۆڵ نەکرد، بەڵام وەک فریادڕەسێک نەیهێشت ڕۆسۆنێری تامی یەکەم شکستی ئەم وەرزەی سێریائەی بکات و لە خولەکە زیادگراوەکانی یارییەکەدا گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد.

ئیبراهمۆڤیچی تەمەن 39 ساڵ، بەو گۆڵەی بوو بە یەکەمین یاریزان له مێژووی یانەکەدا کە 7 یاری لەسەریەک گۆڵ بۆ میلان تۆمار بکات لە میانی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا.

لە ئێستادا زڵاتان و هاوڕێکانی بە پێنج بردنەوە و دوو یەکسانبوونەوە پێشەنگی خولەکەن و ئەفسانە سویدیەکەش بە 7 گۆڵ باشترین گۆڵکاری ئەم وەرزەی کاڵچۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button