ئیسپانیا

تاتا مارتینۆ نكوڵی دەكات لەو دەنگۆیانەی كە بۆی هەڵبەستراوە

یاریگا: تاتا مارتینۆ ، ڕاهێنەری پێشووی بارسێلۆنا ، ئەو لێدوانە بەناوبانگەی لەگەڵ لیۆنێل میسی بەدرۆخستەوە ، کە لەلایەن زوبیزارێتا بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی یانەكەوە ئاشکراکراوە.

زوبیزارێتا پێشتر لە لێدوانێكدا ووتی ئەگەر میسی پەیوەندی بە بارتۆمیۆوە بكات و داوای دەركردنی تاتا مارتینۆ بكات ئەوا ئەو كارە دەكات.

بەڵام لەلایەن خۆیەوە ڕاهێنەرەكەی پێشووی بلاوگرانا و تانگۆ ئەوەی ڕاگەیاند كە ئەو هەرگیز ئەو قسانەی نەكردووە و نەیوتووە میسی دەسەڵاتی ئەوەی هەیە لە یانەكە دووریبخاتەوە.

هەروەها ووتیشی: من هیچ كات نە لە ڕابردوو و نە ئێستا ئەو قسانەم نەكردووە، لە هەموو بارودۆخێكدا چ ئێستا و چ ڕابردوو شتێكم هەبوایە بیڵێم، ئەوا بە ئاشكرا دەمگوت.

” لەو كاتەوەی بارسا و تانگۆم جێهێشتووە هیچ لێدوانێكم نەداوە نە لە ئیسپانیا نە لە ئەرجەنتین ،بۆیە ئەوە زۆر سەختە قبولی ئەوە بكرێت زوبیزارێتا بە ئاشكرا بیڵێت”.

بابەتی زیاتر

Back to top button