ئینگلتەرا

کڵۆپ بە شێوەیەکی تایبەت دەڕوانێتە یاریکردن دژی مان سیتی

یاریگا- یۆرگن کڵۆپ ڕاهێنەری لیڤەرپووڵ بە شێوەیەکی تایبەت دەڕوانێتە ڕووبەڕوو بوونەوەی مان سیتیەکەی پیپ گواردیۆلا.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش گەشتەکەیان بۆ مانچستەر، کڵۆپ گوتی: “دەتوانم تەنها دڵنیایی ئەوە بدەم کە بە کاتی سەختدا تێپەڕێین و باشترین تۆپی پێش پێشکەش بکەین. ئەم یاریەشمان بەرامبەر مان سیتیە کە یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان. من چێژ لەم یاریانە دەبینم و ئەرکەکەش قورسە. لە دژی مان سیتی یاری کردن قورسترین یارییە له جیهاندا و دەبێت خۆمانی بۆ ئامادە بکەین.

دوای هەفتەی حەوتەمی پریمەرلیگ، لیڤەر پلەی یەکەمی ڕیزبەندیه و سیتیزنیش بە شەش یاری لە پلەی دەیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button