ئه‌وروپائینگلتەرا

گفتوگۆکان بۆ شوێنگرەوەی سۆلشایەر دەستیان پێکردووە

یاریگا
ئۆلێ گێنار سۆلشایەر، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم دواییە چاوەڕێ دەکرێت لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

ماڵپەری مانچێستەر نیوز بڵاویکردووە راهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە و کارگێری ئەو یانەیەش چەند رۆژێکە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ماوریسیۆ پۆکێتینیۆ راهێنەری پێشووی تۆتێنهام دەست پێکردووە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری یانەکەیان و پێشبینیش دەکرێت لە ئەگەری رازیبوونی لە داهاتوویەکی نزیک بگەڕێتەوە سەر پیشەکەی.

پۆکێتینیۆ لەو کاتەی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانە لەندەنیەکە دوور خراوەتەوە راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی نەکردووە و چەند جارێکیش رایگەیاندووە ئامادەیە بگەرێتەوە سەر پیشەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button