ئینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

سۆلشایر وەڵامی هێرشەکەی ئەفسانەی مانچستەر یونایتد دەداتەوە

یاریگا: ئۆلی گونار سۆلشایری ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یوونایتدی ئینگلیزی وەڵامی ڕەخنەی ئەفسانەی یانەکە ڕۆی کینی دایەوە ، دوای دۆڕاندنی یانەكە بە ئەرسناڵ لەخولی ئینگلیزی.

شەیتانە سورەكان یەك شەممەی ڕابردوو بە ئەرسیناڵ دۆڕان بە گۆڵێكی بێ وەڵام ، ئەوەش یەكەم شكستی یانەكە بوو لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد بە ئەرسیناڵ ،ئەوەش وا لە كین دەكات ڕەخنە لە ئاستی یانەكە بگرێت.

سۆلشایەر لە لێدوانی ڕۆژنامەوانییدا ووتی : ڕۆی کین هەمیشە ڕاستگۆیە ، بەڵام خۆشحاڵە بەو یاریزانانەی کە لێرەن
لەگەڵمانن .

لە بەردەوامی قسەكانیدا ووتی: هەموو كەسێك كاری جیاوازی هەیە، كاری ڕۆی كینیش ئەوەیە قسە بكات و من حەزدەكەم بە بەردەوامی گوێی لێ بگرم، لەشەڕەکەبەردەوام دەبین ، کۆمەڵێک یاریزانی زۆر باشم هەیە و دەبینین لەیاریی ئەمڕۆ چی ڕوودەدات.

شایانی باسە مانچستەر یوونایتد ، ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەستەنبوڵ باشاكشاهیر دەکات ، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لەقۆناغی سێیەمی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگدا .

بابەتی زیاتر

Back to top button