ئیسپانیا

یاریزانێكی بارسێلۆنا: پێوویستە هەمووان ڕێز لە بڕیاری میسی بگرن سەبارەت بە داهاتووی

یاریگا: پیدری گۆنزالێز، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داوای لە هاوتیمەكانی كرد كە زۆرترین سوود لە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەكەیان وەربگرن، لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا.

گرێبەستی میسی لەگەل یانە كەتەلۆنییەكە لە هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت، لە هاوینی ڕابردوو ناوی ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە بە یانەی مانچستەر سیتیەوە بەسترابوویەوە و ڕەنگە دووبارە دانوستانەكان نوێبكرێتەوە،ئەگەر یاریزانەكە گرێبەستەكەی لەگەڵ بلاوگرانا نوێ نەكاتەوە.

پیدری لە لێدوانەكانیدا كە ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە : میسی بە چەندین ڕێگای جیاواز یارمەتیمان دەدات، ئەو لە یاریگا ئامۆژگاریمان دەكات، پێوویستە چێژی لێ وەربگرین و لێوەی فێڕ بین.

” هەر بڕیارێك بدات سەبارەت بە داهاتووی ،دەبێت ڕێزی لێ بگرین”.

سەبارەت بە یاریكردنی لەگەڵ بارسێلۆنا ووتی: هیوادارم بتوانم زۆرترین خولەك بەشداری بكەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button