خوله‌کانی دیکە

زێدان: یاریەکەی ئینتەر وەک یاری کۆتایی وایە بۆمان

یاریگا – زینەدین زێدانی ڕاهێنەری فەڕەنسی و یانەی ڕیال مەدرید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە بۆ یاریەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان ساز کرابوو جەختی لەسەر گرینگی یاریەکە کردەوە و باسی بەهێزی یانەی ناوبراوی کرد.

ڕیال مەدرید لە دوو یاری یەکەمیاندا بەرامبەر شاختار و گلادباخ تووشی دۆڕاندێک و یەکسانبوونێک هاتوون، هەربۆیەش پێویستە هەموو هەوڵێک بدەن بۆ بەدەستهێنانی تەواوی خاڵەکان، لەمبارەیەوە زیدان ڕایگەیاند:

بەرامبەرەکەمان بەباشی دەناسین و دەزانین کێن، ئەوان تیمێکی باشن و یەکجار بەهێزن لەڕووی جەستەییەوە. ئەمە یاریەکی دیکەی سەخت دەبێت بۆمان، بگرە وەک یاری کۆتایی وایە.

شایانی باسە بەیانی ڕیال مەدرید لەنێو یاریگای خۆیاندا میوانداری ئینتەر میلان دەکەن لە کاتژمێر ١١ـــدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button