ئه‌ڵمانیا

لیڤاندۆڤسكی دوو هێندەی كۆلن گۆڵی تۆمار كردووە لەم وەرزەی بۆندسلیگا

یاریگا: ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی ، هێرشبەری پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ، ڕێژەی تۆماركردنی گۆلی لەم وەرزەدا دوو هێندەی یانەی كۆلنە.

لەم وەرزەدا لیڤاندۆڤسكی 10 گۆڵی تۆمار كردووە لە پێنج هەفتەی سەرەتایی خولی ئەڵمانی و لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكەدا دەبیندرێت ، هەرچی یانەی كۆلن هەیە لەم وەرزەدا تەنها 5 گۆڵیان لە 5 یاریدا تۆمار كردووە.

 

ئەمڕۆ كاتژمێر 5:30 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی بایرن میونشن و كۆلن ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی شەشەمی خولی ئەڵمانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button