ڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ- ڕۆنالدۆ بۆ مارادۆنا : تۆ ژمارە یەكی بەڵام لە دوای من

یاریگا: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتینی كرد بە بۆنەی سالڕۆژی لەدایك بوونی.

ڕۆنالدۆ لە كورتە ڤیدیۆیەكی ئامادەكراودا بۆ مارادۆنا: ” سڵاو دیگۆ، تەندروستیت چۆنە، گوێ لە میوزیكی كۆمبیا دەگرم”.

” دەمەوێت پیرۆزبایت لێبكەم بە گەشتنت بە تەمەنی 60 ساڵی، هیوای باشترینت بۆ دەخوازم براكەم، هیوادارم هەموو شتێك باش بێت، چێژ لە ژیانت وەرگرە، باوەشێك بۆ تۆ براكەم ”.

هەروەها دۆن بە پێكەنینەوە ووتی: تۆ ژمارە 1ی بەڵام لە دوای من.

بابەتی زیاتر

Back to top button