ئیسپانیا

زیدان لە بارەی ڕووداوەکەی بنزیما-ڤینیسیۆس قسەی خۆی کرد

یاریگا- زینەدین زیدان، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید قسەی لەسەر ڕووداوە جێ مشتومڕەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێو یانەکەی کرد کاتێک لە تایمی نێوان گێمەکانی یارییەکەی موشنگلادباخ کامێراکان پەی دەبەن بە گفتوگۆی کەریم بنزیما بە جۆرێک فێرلاند مێندی هاوتیمی هان دەدات پاس نەداتە ڤینیسیۆس جونێۆ چون بە بۆچوونی کەریم، لاوە بەڕازیلییەکە لەو یارییەدا لە دژی مێرەنگی یاری کردووە.

زیزۆ لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی هویسکا لە خولی ئیسپانی، گوتی: “ئەم شتانە هەمیشە ڕوویان داوا، بەڵام هەر لە نێو یاریگادا دەمێنێتەوە و بەس. تاکە شتێک کە زۆر گۆڕاوە، بوونی ئەو هەموو کامێرایە لە هەموو شوێنێک. ڤینیسۆس لاوێکی نایابە. ئەو، ئێستا و داهاتووی ریاڵە. دەیەوێت فێربێت و باشتربێت. زۆریش بە جیددی هەوڵ دەدات لە پێناو هاوکاریکردنی یانەکە.”

ڕاهێنەرە فەڕەنیسیەکە وتیشی: ئەوان پێکەوە قسەیان کردووه و لە ئێستادا هەموو شت باشە. ئەم شتانە بە شێوەیەکی ئاسایی ڕوو دەدەن لە نێو یاریگا.”

مێرەنگی بە زەحمەت توانی شکستی 2-0 بگۆڕێت بۆ یەکسانبوون و جارێکیتر یانەکەی پایتەخەت نەیتوانی سەرکەوتن تۆمار بکات لە دووەم یاریی کۆمەڵەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button